Telegram Group Search
دادوەر: ناوت ؟؟؟
برێشت:  ئێوە خۆتان دەزانن.

دادوەر:  ئەزانین بەس ئەبێ خۆت بڵێی.
برێشت:  دەی من لەبەر بێرتوولت برێشت بوون دادگایی ئەکەن،
ئیدی بۆ ئەبێ ناوم بڵێم؟؟؟

دادوەر:  بە هەر جۆرێک ئەبێ ناوت بڵێی.
برێشت:  من کە وتم، برێشتم.

دادوەر:  هاوسەرگیریت کردووە؟؟؟
برێشت:  بەڵێ

دادوەر:  لەگەڵ کێ؟؟؟
برێشت:  لەگەڵ ژنێک.( بەشداربوان پێئەکەنن )

دادوەر:  دادگات بە گاڵتە گرتووە؟؟؟
برێشت:  نە وا نییە.

دادوەر:  ئەی بۆ ئەڵێی لەگەڵ ژنێک هاوسەرگیریت کردووە؟؟؟
برێشت:  چونکە بەڕاستی لەگەڵ ژنێک هاوسەرگیریم کردووە!!!

دادوەر:  ئایا کەسێکت دیوە لەگەڵ پیاوێک هاوسەرگیری بکا؟؟؟
برێشت: بەڵێ !!

دادوەر: کێ ؟؟؟
برێشت: هاوسەرەکەم، ئەو لەگەڵ پیاوێک هاوسەرگیری کردووە... !!!


#بێرتوولت_برێشت
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بڕوانە لە ئەحواڵی مودیرانی ئیداری
بۆ گرتنی بەرتیل وەکوو تانجی شکاری
دانیشتووی سەرمێز و، هەموو مەست و خوماری
سەر بۆزو زک ئەستوور ، وەکوو ورچی نزاری

#قانع
Forwarded from ÅℳЇℜ
❗️ئـــاگـــاداری

زەنجیرەباسێک؛ سەبارەت بە ئینترنێت لە کۆڕی باخچەی پاشا بە شێوەی وتووێژی دەنگی(ڤۆیسکاڵ) بەڕێوە دەچێت.

بەشی یەکەم: بەشی سەرەتایی

کاتی بەڕێوەچوون، ڕۆژی هەینی(جومعە)
1403/03/26
کاتژمێر 10:00ی شەو.

هاتن بۆ هەمووانە.


بەستەری کۆڕی باخچەی پاشا

https://www.tg-me.com/baxceypasha
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۷٨)

هەم دەسیان بڕیم، هەم چاویان بەستم
هەم بوونە کۆسپ لە ڕێی مەبەستم

دەستێ کە فێر بوو بە گەندەکاری
عاری نایەتۆ بە شەرمەزاری

کێ نەیبیستووە ئەم نوکتە باشە
لە هەر کوێ ئاشە، کوتک فەڕاشە

دوازدە ئیمامی دەس بڕی بەد شووم
ئەمڕا کەوتۆتە شوێن چواردە مەعسووم

کێ مەمکی دایکی وێڵ کرد و وە شوێن
گون باوکی کەوت، چوو بێ سەر و شوێن

دەس وەشێن دەبن تووش گێچەڵ و گەڕ
مەشهوورە: دەستێ خێر و دەستێ شەڕ

دەم نەبێ هاکەم، پێم نەبێ ڕاکەم
ئەی هاوار قوڕی کوێ بەسەرا کەم؟

دەنگ دەکەم لە لای یاران بەد ناوم
دەنگ ناکەم ، زۆری پێوە تەنگاوم

شۆڕەلاو بە دەس نەخۆشینەوە
چاک دەمی چۆتە گووچنینەوە

قەت نەمکوت ئۆخەی، دەک ڕەنجە ڕۆ خۆم
دەنگم خۆش بوایە، دەگریام بۆ خۆم

دەوڵەتی جوانی ئەوەتا شوانی
دەوڵەتی پیری، ئەوەتا میری

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
وا تۆفانێک بەڕێوەیە
چ تۆفانێ!
تۆفانی هەزارەزیلەی
گەدەی برسی و
مستەکۆڵەی ڕوو لە کورسی و
ڕووی وەک خەزەڵی خەزانە
تۆفانی کۆتەرەی دار و
پەردووی زنج و
پەڕ و باڵی هەڵوەریوی ڕەوەزانە؛
تۆفانی کراسی ڕەش و
گرمەی هەرەسی بێدەنگی و
قرمەی دەرگەی قەفەزانە؛
ئەو تۆفانەی من دەیبینم
گوێچکەی نییە بۆی بخوێنی،
لینگی نییە سندمی کەی،
قاسەی نییە تێی بئاخنی،
ملی نییە لە داری دەی!
چی لێ دەکەی؟
دە پێم بڵێ چی لێ دەکەی؟
تۆفانێکە و هەر مل دەنێ:
دەمی نییە،
تا بە پارووی بەرماوەی خۆت قەپاتی کەی!
قوونی نییە،
تا بە کورسیی کاغەزینت خەڵاتی کەی!
دە دابەزە،
دە داگەڕێ،
دە چاویلکەی ڕەش وەلانێ
وا تۆفانێک بەڕێوەیە،
من دەیبینم، چ تۆفانێ!



#پەشێو
ــــــــــــــــ
لە بیر ئەچییەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت
لە بیر ئەچییەوە وەک مەرگی باڵندەیەک
وەک کەنیەسەیەکی چۆڵ کراو لە بیر ئەچییەوە
وەک خۆشەویستییەکی لەبیرکراو
وەک گوڵێک لە ناو بەفرا، لە بیر دەکرێیت
من لە ڕێگام
کەسانێک هەن بەر لە من هەنگاویان ناوە
کەسانێک هەن خەونەکانیان بە خەونەکانی من وتۆتەوە
کەسانێک هەن
پەیڤەکانیان بە شێوەی سرووشتی خۆیان وەشاندووە
تا بچنە ناو حیکایەتەوە
بۆ کەسانێک ڕۆشن کەنەوە کە دوای ئەوان دێن
ئاسەوارێکی لیریکی یان زەین ڕوونییەک
لە بیر ئەچییەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت
نە کەسێک بووبێت، نە دەقێک، لەبیر ئەچییەوە
من پشت بە هەستی پەیبردن ئەبەستم و هەنگاو ئەنێم
لەوانەیە بایۆگرافیا بە حیکایەت ببەخشم
وشەکان من جڵەو ئەکەن و منیش وشەکان
من شێوەیانم، ئەوانیش تەجەللای ئازاد
وەلێ ئەوەی من ئەمەوێ بیڵێم وتراوە
سبەینێیەکی ڕابرووم لە پێشە
من پادشای دەنگدانەوەم
جگە لە پەراوێزەکان هیچ عەرشێکم نییە
ڕێگاش شێوازە
لەوە ئەچێ پێشینەکان وەسفی شتێکیان بیر چووبێ
یاد و هەستی تیا بجووڵێنم
لە بیر ئەچییەوە وەک ئەوەی هەرگیز
نە هەواڵێک بووبێت و نە ئاسەوارێ، لە بیر ئەچییەوە
من لە ڕێگام
کەسانێک هەن بە دوای هەنگاوەکانی منا دێن
کەسانێ هەن شوێن پێی خەونەکانی من هەڵئەگرن
شێعر بۆ ستایشی باخچەکانی مەنفا ئەڵێن
لە بەردەمی دێڕەشێعردا
ئازاد لە قازانجی سوێند دراو
لە پشتم و لە دونیا
ئازاد لە پەرەستنی دوێنێ
لە بەهەشتێکی زەمینی
ئازاد لە کنایەکانم و لە زمانم
شایەتی ئەدەم کە زیندووم، کە ئازادم
کاتێ لە بیر ئەچمەوە



#مەحموود_دەروێش
#ئازاد_بەرزنجی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
برابن ، پشتی یەک بگرن، لەدڵ دەرکەن ڕقی یەکتر
برابن بۆ خەمی یەکتر، بناڵێنن بە  مەستانە

برابن، غایەتان یەک بێ، برایی غایە یەکبوونە
ئەوەی کۆمەک بە فیکرت بێ، لەهەر لابێ براتانە

دە میللەت مەجلیسێ ڕێ خەن بەڵام ئەو مەجلیسە حوڕ بێ
نەوەک مەجلیسێ بێ قیمەت لە ژێر دەسکاری بێگانە

بڵێ لاوێ وەکیلم بێ کە هاوبیر و کە هاوخوێنمە
بڵێ لاوێ وەکیلم بێ کە وەک من جەرگی داخانە

بڕووخێ مەنهەج و قانوونی ئیستعماری ئینگلیزی
بڕووخێ بەزمی ئەقتاعی ،بڕووخێ نەهجی میرانە

بڕووخێ شەرت و پەیمانی عیراقی و ئێرانی وتورکی
بڕووخێ پەرلەمانێ کە دەسکردی شەیتانە

دە قانع سەرکەوە بۆ سەر منارەی بەرزی ئامانجت
لەوێدا بانگی گشتی دە و بڵێ وا ڕۆژی کوردانە

#قانع
ـــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۷۹)

هۆهۆی جووتیانە سەر بە دەوڵەتان
قاسپەی کەویانە چینی بێولەتان

هەر کە هاتە ڕوو دێت گونەچارە
خرا پشت کەندوو دەنکە هەنارە

بۆ کەم بوو دیومان لە دێوەڵانێ
ئەویش هاتە سەر گوێی کەندەڵانێ

بە دێڵەشڕێ بێژن نەتڕێ
با بە یەک جاری بەشمان نەبڕێ

ئەی دیزە ڕەشەی دوو کون لە بن‌دا !
دەستە چەورەکەت سوو بە سەر من‌دا !

چی لە دڵتایە داینێ بە ئەژمار
ڕازت لای یەکێ، پرست لای هەزار

پیاوی دارۆغە بنێرنە گیان دز
خوا دایناوە بۆ دین سز ئێمان سز

ڕژدی و چرووکی ڕسوایی دێنێ
دەست و دڵ حەتەم، سەر بەرز ئەمێنێ

بۆ شایی، گیرفان هەڵمەتەکێنە
مەشهوورە ڕۆژان ڕۆژیان لە شوێنە

بەو ڕۆژە ئێژن نەفسی نەفسییە
کەس هۆشی بەسەر کەسەوە نییه

حەز دەکەی پیلت نەبڕن لە بن
ڕۆن لە پیاو بکڕە، دەغڵ و دان لە ژن

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
کە مرۆڤ نەبوو
گوڵ چییە!چەندە جوان بێ و
چەند بۆنخۆشیش.

کە ژن نەبوو ژیان چییە
با ھەزار ساڵیش من بژیم.
کە ماڵ مۆسیقای تیانەبوو
ئیتر گوێ بۆ ئەبێ ھەبێ.

کە شیعرێ ناخ نەبزوێنێ و
لەناو زەینا
چرای خۆی دانەگیرسێنێ و
ناو بە ناو ڕاتنەچڵەکێنێ
تۆ پێمناڵێی بۆ بنووسرێ.

کە ئازادییش نەبوو ئیتر
گوڵ یەعنی چی و
ژن و مۆسیقا یەعنی چی و
شیعر چییە و
ژیان خۆی چی!


#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
سڵاو لەوەی
کە وامان دەزانی کۆتاییەکە بۆ دڵتەنگییەکان،
بەڵام بوو بە دەسپێکی دڵتەنگییەکی
بێ‌کۆتایی...!!!!


#مەهدی_فەیز
ــــــــــــــــــــــــــ
#مامۆستا_قانع
#قوربان



ئەوا دووبارە قوربانە، دڵم قوربانی قوربانە
فوارەی ئەشکی چاوانم ، وەکو بارانی نیسانە

نەبوو دوکتۆرێ زانا تێ بگا دەردم چ دەردێکە!
تەواو بێزارم ئەمڕۆکە ، لە دەس دەرمانی کوێرانە

مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی ئەڵێم لاچۆ
دڵم پێکراوی تێغی غەمزەوو پەیکانی موژگانە

ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بەمن بەخشی
معابد چۆڵ ئەکەم بیللا،ئەچم بۆکونجی مەیخانە

گەلێ ڕەنجم لەڕێگەی خۆشەویستیدا بەفیڕۆ چوو
لەدەوری ئاگری دووریت کڕوزام چەشنی پەروانە

بە تیشكی چاوەكانت ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و لە دیدرام پەشیمانە

گرفتاری شەوی ئەگریجەتم كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا كە چەند پەرێشانە

بە بینینت لە دوورۆ [قانع]ـم كوا بەژن و باڵاكەت
درێغ بۆ بێوەفایی تۆ ئەسەف بۆ عومری پیرانە


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
جەژنتان پیرۆز.
تەنیا کارێ ئەتوانم بیکەم ئەوەیە بە قوربانتان بم.
#مامۆستا_قانع
#خۆت_بناسە



له‌ ئه‌مڕۆ لازمه‌ هه‌ركه‌س، بزانێ خۆی كه‌ كوڕ كێیه‌
یه‌قین هه‌ركه‌س نژادی خۆی نه‌ناسێ بێ سه‌ر و پێیه‌

كوڕی بێ ئه‌سڵ وا چاكه‌، بــه‌ چه‌شنی گورگی ناو گه‌له‌
ده‌ریكه‌ی با وه‌ته‌ن چۆڵکا، نیشانه‌ی زۆڵیه‌تی پێ یه‌

برایی ئیشی زۆر چاكه‌، ده‌خیلت بم به‌ جێی بێنه‌
ئه‌لف چۆن ڕاسته‌، ئازاده‌‌، ئه‌وه‌ی باری هه‌یه‌ تێ یه‌

به‌ وەڵڵا كاكه‌ بۆ تۆمه‌، ئه‌گه‌ر نا من حه‌قم چی بوو
بــڵێم لاده‌ له‌ ئه‌و شاخه‌، وه‌ره‌ لێرۆ بڕۆ، ڕێیه‌

به‌ناحه‌‌ق باخه‌وان كه‌ی خزمه‌تی داری نه‌ناسی كرد؟
هه‌تا مه‌علووم نه‌بوو، ئایا زقوومه‌‌ یا خۆ هه‌رمێیه‌!!

نه‌ڵێی به‌خوا به‌گوێی ناكه‌م، وتاری گشتی بێ سووده‌
هه‌تا مه‌علووم نه‌بێ ئایا، كه‌ ئه‌م شێخ (قانع)ــە كێیه‌؟


#قانع
ــــــــــــــ
2024/06/17 00:24:11
Back to Top
HTML Embed Code: